دوای چەند مانگێک

نرخی نەوت بەرزبووەوە و 76 دۆلاری تێپەڕاند

964+

شۆڕش قادری

دوای چەند مانگ، ئەمڕۆ نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و 76 دۆلاری تێپەڕاند.

ئەمڕۆ هەینی 3.1.2025، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی جیهانیدا بە 76 دۆلار و نۆ سەنت دیاری کراوە و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی 0.16% بەرزبووەتەوە.

هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی سووكی تێكساس بە 73 دۆلار و 32 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەڕێژەی 0.19% بەرز بووەتەوە.

چەند مانگێک بوو نرخی نەوت لەنێوان 70 بۆ 75 دۆلار هەڵبەز و دابەزی دەکرد و دوای کەوتنی رژێمی سوریا و گۆڕانکارییە خێراکانی ناوچەکەش، رووی لە دابەزین کرد، بەڵام چەند رۆژێکە روو لە بەرز بوونەوەیە و ئەمڕۆش دوای ماوەیەکی دوور و درێژ 76 دۆلاری تێپەڕاند.

نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

هەرێمی کوردستان؛ زیاتر لە 127 هەزار خێزان ماوە نەوت وەرب...

هەرێمی کوردستان؛ زیاتر لە 127 هەزار خێزان ماوە نەوت وەربگرن