سۆران

ئەو پیاوەى لە چیاى زۆزک هەڵدێرا گیانى لەدەست دا

964+

ئاکام غەفور- سۆران

ئەو پیاوەى ئەمڕۆ لە چیاى زۆزک لە سنوورى سۆران هەڵدێرا، گیانى لەدەست دا.

رەوەند هاودیانى وتەبێژى بەرگریى شارستانیى سۆران بە 964ـى وت،” دواى گەیشتنى تیمەکانمان، دەرکەوت کەسەکە گیانى لەدەستداوە”.

رووداوەکە ئەمڕۆ لە چیاى زۆزک روویداوە، ئەوەش دواى ئەوەى پیاوێکى تەمەن 45 ساڵ لە چیاکە هەڵدێرا و بە سەختى بریندار بوو.

پیاوێک لە چیای زۆزک هەڵدێرا و مەترسی لەسەر ژیانی هەیە

پیاوێک لە چیای زۆزک هەڵدێرا و مەترسی لەسەر ژیانی هەیە

بە وتەى کاروان میراودەلى، بەڕێوەبەرى بەرگریى شارستانیى سۆران، ئەو کەسەى لە شاخەکە هەڵدێراوە و گیانى لەدەست داوە، ناوى (م.ع)ـە و خاوەنى هەفتە بازاڕى سۆرانە.

وەک ئەوەى رەوەند هاودیانى باسى کرد، ئەو شوێنەى رووداوەکەى لێبووە سەخت بووە، هەرچەندە سەرەتا کەسەکە بریندار ببوو، بەڵام دواى گەیشتنى تیمەکانیان کەسەکە گیانى لەدەست دابوو.

نزیکەى 34 کارمەندى بەرگریى شارستانیى سۆران کە لەشەش تیم پێکهاتوون، چوون بە هاناى کەسەکە و وتەبێژى بەرگریى شارستانیى سۆرانیش دەڵێت، تیمەکانیان لە هەوڵدان بۆ هێنانەخوارەوەى تەرمەکەى.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

پیاوێک لە چیای زۆزک هەڵدێرا و مەترسی لەسەر ژیانی هەیە

پیاوێک لە چیای زۆزک هەڵدێرا و مەترسی لەسەر ژیانی هەیە