زانیاری نوێ لە 964

پردە شکاوەکەی گەلی عەلی بەگ چی بەسەرهات؟

+964

ئاکام غەفور-سۆران

كارەكانی چاككردنەوەی پردی گەلی عەلی بەگ گەیشتووەتە كۆتایی، ئەمەش دوای شەش رۆژ كاركردنی تیمەكانی چاككردنەوە، بەڵام هێشتا دڵنیایی نەدراوە بە كەڵكی هاتوچۆ دێت یان نا.

لە دوای راستکردنەوەی پردەکە، پارچە شکاوەکانی لێکرانەوە، ئەمڕۆ پارچەی نوێ بۆ پردەکە بەستراون، کارەکانی گەیشتووە بە کۆتایی.

بەپێی زانیاری 964، لە دوو رۆژی داهاتوودا كارەكانی پردەکە تەواو دەبێت، ئەگەر گونجاوبێت بۆ هاتوچۆ، بە رووی شۆفێراندا دەکرێتەوە.

رەجەب زبێر، قایمقامی قەزای سۆران، بە 964ـی وت، پارچە شکاوەکانیان برد بۆ هەولێر بە مەبەستی چاککردن و گۆڕینیان، کارەکان بە باشی بەڕێوەدەچن.

وتیشی، “تا ئێستا دڵنیا نین بە چاککردنەوەی پردەکە، شیاو دەبێت بۆ هاتوچۆکردن، لەم دوو رۆژەدا تاقیکردنەوەی لەسەر دەکەین، ئەگەر گونجاو “نەبێت ئەو کات پردێکی نوێ دروست دەکرێت، بەڵام کاتی زۆری پێویست دەبێت.

بەرەبەیانی هەینی رابردوو، بارهەڵگرێک کە بە ئاراستەی سۆران دەهات، خۆی کێشا بە پردەكەی رێگای گەلی عەلی بەگ، بەهۆیەوە بەشێکی پردەکە تێکشکا و هاتوچۆش لەم رێگایەدا داخرا.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

چاوەڕێدەکرێ رێگەی گەلی عەلی بەگ تا 10 رۆژی دیکە بە داخرا...

چاوەڕێدەکرێ رێگەی گەلی عەلی بەگ تا 10 رۆژی دیکە بە داخراوی بمێنێتەوە