شەڕى نێوان سوپاى تورکیا و پە*کە*کە

لە گوندێکى ئامێدى گولـلە تۆپێک ئاوى 20 ماڵى بڕى

964+

هیڤی دێوالی-دهۆک

لە درێژەى شەڕ و رووبەڕووبوونەوەکانى نێوان سوپاى تورکیا و گەریلاکانى پە*کە*کە لە سنوورى ئامێدى، گولـلە تۆپێک لەسەر رێگاى ئامێدى بۆ بەرێ سیلێ کەوتە خوارەوە، بەهۆیەوە بۆریى ئاوى 20 ماڵى لە چەند شوێنێکەوە شکاند.

تیمى دەزگاى مین لە ئامێدى هەوڵدەدات گولـلە تۆپەکە دەربهێننەوە، بەڵام بەهۆى ئەوەى نەتەقیوە مەترسى لەسەرە.

بەپێى ئەو ڤیدیۆیەى بۆ 964 نێردراوە و لەلایەن چەند هاوڵاتییەکەوە تۆمارکراوە، گولـلە تۆپەکە لەسەر رێگاکە کەوتووەتە خوارەوە، بەڵام نەتەقیوەتەوە.

گولـلە تۆپەکە ئەمڕۆ پێنجشەممە لەسەر رێگاى ئامێدى بۆ بەرێ سیلێ کەوتووەتە خوارەوە، بە وتەى رێگر بێسفکى وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتیى دەزگاى مین و تەقەمەنى لە دهۆک کە گرتە ڤیدیۆکەى تایبەت بە 964 ناردووە، لە لێدوانێکیشدا وتى،”لەلایەن چەند کەسێکەوە دۆزراوەتەوە و تیمى دەزگاى مینى لێ ئاگادار کراوەتەوە”.

“تائێستا گولـلە تۆپەکە دەرنەهێنراوەتەوە و مەترسى تەقینەوەى لەسەرە، کاتى دەوێت بۆ دەرهێنانى و زیانیشى بە شەقامەکە گەیاندووە و بەهۆی ئەوەش کە بۆڕى ئاوى شکاندووە 20 ماڵى سنوورەکە بێ ئاو بوون “، رێگر بێسفکى، واى وت.

سەرچاوەیەکى ئەمنى لە سنوورى ئامێدى بۆ 964 پشتڕاستى کردەوە، نزیکەى هەفتەیەکە بە بەردەوامى شەڕى نێوان سوپاى تورکیا و گەریلاکانى پە*کە*کە لە دەورووبەرى ئامێدى توند بووەتەوە و ناوە ناوەش سنوورى گوندەکان تۆپباران دەکرێن.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەو رووداوانە چەندین جارە دووبارە دەبنەوە و دواین جار ئێوارەى رۆژى هەینى 27.12.2024، لەسەر رێگاى سەرەکى قەزاى ئامێدى بۆ ناحیەى دێرەلوک، ئۆتۆمبێلى هاوڵاتییەک پێکرا و زیانێکى زۆرى بەرکەوت.

رێگای بەرێ سیلێ دەکەوێتە قەزای ئامێدی و کەمتر لە کیلۆمەترێک لەسەنتەری قەزاى ئامێدییەوە دوورە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

لە شەڕى نێوان سوپاى تورکیا و پە*.کە.*ـکە  ئۆتۆمبێلى هاوڵ...

لە شەڕى نێوان سوپاى تورکیا و پە*.کە.*ـکە ئۆتۆمبێلى هاوڵاتییەک پێکرا