لە فڕۆکەخانەی کەرکوک

دوو هاوڵاتی ئێرانی بە پاسپۆرتی تەزویرەوە دەستگیرکران

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

ئەمڕۆ چوارشەممە 1.1.2025 دوو هاوڵاتی ئێرانی بە پاسپۆرتی عیراقی تەزویرەوە لە لایەن بەشی پاسپۆرتی ناو فرۆکەخانەی کەرکوک دەستگیرکران و پێشتریش دوو کەسی دیکە بە پاسپۆرتی ئیسرائیلی دەستگیرکراون.

سەرچاوەیەکی ئەمنی کە رێگەپێدراو نییە زانیاری بدات بە رۆژنامەنوسان تایبەت بە 964 وتی، ئەو دوو هاوڵاتیە خەڵکی وڵاتی ئێرانن بە پاسپۆرتی تەزویری عێراقی بەنیاز بونە بۆ وڵاتی تورکیا گەشت بکەن، دەستبەجێ هەردوو هاوڵاتیەکە دەستبەسەرکراون رادەستی لەیانی پەیوەندیدار کراون.

وتیشی، لە دوو مانگی رابردوو دوو هاوڵاتی عێراقی بە پاسپۆرتی عێراقی بە نیازبوون گەشتی وڵاتی تورکیا بکەن دوای پشکنین دەرکەوت لە ناو جانتەکانیان دوو پاسپۆرتی ئیسرائیلی تەزویریان پێبووە بە نیازبوونە ڵە تورکیاوە بەو پاسپۆرتە گەشتی قوبرس بکەن بەهەمان شێوە هەردوکیان دەستگیرکران و رەوانەی ئاسایشی نیشتیمانی کران.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

حەوت کەس بە پاسپۆرت و ڤیزای ساختەوە دەستگیرکران

حەوت کەس بە پاسپۆرت و ڤیزای ساختەوە دەستگیرکران