لە ماوەی 10 شەوی ئاهەنگەکانی سەری ساڵ
120 هەزار گەشتیار سەردانی زاخۆیان کردووە
964+
توانا نەقی
زاخۆ لە 10 شەوی رابردوو دا بەهۆی سەری ساڵەوە کەرنەڤاڵ و ئاهەنگی بەردەوامی لەخۆ گرتبوو گەشتوگوزاریش دەڵێت لەو ماوەی 10 رۆژدا 120 هەزار گشتیار سەردانی ئەو شارەیان کردووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 1.1.2025 گەشتوگوزاری زاخۆ بڵاویکردەوە، لە رۆژانی 21 تا 31.12.2024 ئاهەنگەکانیان بەهۆی سەری ساڵەوە لە گۆڕەپامی پردی دەلال بەردەوام بوو لەو ماوەیەشدا دەیان هەزار گەشتیار روویان کردووەتە شارەکە.
دەشڵێت، ئەو 120 هەزار گەشتیارەی روویان کردووەتە زاخۆ ناوخۆیی و بیانی بوون و لە ئاهەنگەکانی شەوی سەری ساڵیشدا 50 هەزار گەشتیار بەشدار بوون.
ماوەی 10 رۆژ هەموو شەوێک لە گۆڕەپانی پردی دەلال لە زاخۆ ئاهەنگ هەبووە دەیان هونەرمەند بەشدارییان تیادا کردووە دوێنێ شەو لەگەڵ چوونە ناو ساڵی تازە ئاهەنگەکایش کۆتاییان پێ هات.