وه‌قفی سوننی عێراق

پێنجشه‌ممه‌ یه‌كه‌م رۆژی ره‌مه‌زانه‌ و سبه‌ی ته‌واوكه‌ری شه‌عبانه‌

ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

ئەمڕۆ سێشەممە، دیوانی وه‌قفی سوننی لە عێراق رایگەیاند، مانگ نەبینراوە، بەمەش سبەی چوارشەممە دەبێتە 30ی شەعبان.

بەیاننامەیەک لە نووسینگه‌ی وه‌قفه‌كه‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌ و ئاماژەی بەوە کردووە کە “لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە فەرمانگەی ئەوقافی سوننە لەگەڵ کۆمەڵێک لە زانایان و فەلەکناسان کۆبووەوە و پشتڕاستی کردەوە، کە مانگ نەبینراوە، چ بەپێی یاسای ئیسلامی یان حیساباتی فەلەکناسی”.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، “سبەی چوارشەممە دەبێتە 30ی شەعبان، دووسبه‌ی پێنجشەممە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دەبێت”.