"جاری وا هەبووە لەکاتی دەستبەرزکردنەوە باران باریوە"

11 رۆژ لە زستان تێپەڕیوە و لە هەولێر نوێژەبارانە ئەنجامدرا

دەشتی عارف – هەولێر

ئەمساڵ لە هەندێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بارانی باش باریەوە و پەڵەی داوە، بەڵام لە هەولێر و دەورووبەری بێ بارانییە، بۆیە دانیشتووانی کومەڵگەی شاوێس روویانکردە خوا و نوێژبارانەیان ئەنجام دا.

سەلیم عومەر سرودبێژ و دانیشتووی کۆمەڵگەی شاوێس بە 964ـی وت، “ئەمڕۆ لەگەڵ کۆمەڵێک خوشک و برا، لە بەینی هەولێر و شاوێس نوێژەبارانەمان ئەنجامدا و دەستمان لە خودای پەروەردگار بەرزکردەوە بۆ ئەوەی بارانی بەرەحەمتمان بەسەردا ببارێنێت”.

وتیشی، “پێشتر هەر لەو شوێنە چەند جارێک نوێژەبارانە ئەنجام دراوە و جاری وا هەبووە، خەڵکەکە دەستیان نەهێناوەتەخوار، یەکسەر باران باریوە و هەورەتریشقە دەستیپێکردووە”.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری