خانەی فەتوای میسر دەڵێت:

“پیرۆزباییكردن بەبۆنەی ساڵی نوێ لە رووی شەرعەوە جائیزە”

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

خانەی فەتوای میسر ئێوارەی دوێنێ دووشەممە لە تۆڕی ئێكس رایگەیاند، پیرۆزباییكردن بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی میلادی لە كەسانێك كە موسڵمان نین، لە رووی شەرعەوە جائیزە.

فەتوای میسر نموونەیان بە ئایەتێكی قورئانی پیرۆز هێناوەتەوە،  (وَذَكِّرْهُمْ بِأَيَّامِ اللهِ) إبراهيم 5، ئاماژە بەوەش دەكەن، نوێبوونەوەی رۆژەكان نیعمەتی خوایە بۆ بەندەكانی و پێویستی بە سوپاسگوزارییە.

خانەی فەتوای میسر دەڵێت، بۆ ئەم فەتوایە پشتیان بە وتەی گەورە زانایانی بواری فیقهی ئیسلامی بەستووە.

هەروەها لە پۆستێكی دیكەدا هەر لە تۆڕی ئێكس، خانەی فەتوای میسر نموونەی وتەی چەند زانایەكی گەورەی ئیسلامی هێناوەتەوە، كە باس لە پیرۆزباییكردن لە كاتی هاتنەوەی ساڵ و مانگی نوێ دەكەن و بە رێگەپێدراو ئاماژەیان پێكردووە.

ساڵی 2025 ئۆتۆمبێلیش دەفڕێت

ساڵی 2025 ئۆتۆمبێلیش دەفڕێت