نه‌خشه‌ى دابه‌شكردنى تیمه‌كانى ته‌ندروستى سلێمانى له شه‌وى سه‌رى ساڵدا... وێنه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى.
نه‌خشه‌ى شوێنه‌كانیشی دیاریكردووه
سلێمانى زیاتر له 20 تیمی فریاكه‌وتنى بۆ شه‌وى سه‌رى ساڵ له ئاماده‌باشیدا دەبن
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
تەندروستیی سلێمانی له رێگه‌ى تیمه فریاگوزارییه‌كانەوە خۆى بۆ شه‌وى سه‌رى ساڵ ئاماده‌كردووه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش 20 تیمی پێكهێناوه و له هه‌موو لایه‌كى شاره‌كه بڵاویان ده‌كاته‌وه، ئەمەش بۆ هه‌ر ئه‌گه‌ر و رووداوێكی نه‌خوازراو.
بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، لە چوارچێوەی ئامادەكارییەكان بۆ هاتنی سەری ساڵی نوێی زایینی، پلانی پێویستی داناوە بۆ ئەم بۆنەیە و رێوشوێنی پێویستی گرتووەتەبەر.
سەرجەم تیمە تەندروستییەكانى دەخاتە حاڵەتی ئامادەباشی بۆ شەوی سەری ساڵی نوێ و تیمە تەندروستییەكان لە سەرجەم نەخۆشخانە و بەشی فریاكەوتنەکان لە حاڵەتی ئامادەباشیدا دەبن.
هاوڵاتیان دەتوانن لە كاتی حاڵەتە لەناكاوەكان پەیوەندی بكەن بە سەنتەری فریاكەوتنی خێرا به ژمارە 122.