وەرزی سەرما و پەتایە

لە رۆژێکدا زیاتر لە 353 منداڵ لە هەولێر نەخۆش دەکەون

شۆڕش قادری

وەرزی سەرما و بڵاوبوونەوەی پەتایە، منداڵانیش زیاتر لە هەموو چینێک لەمەترسی نەخۆشکەوتندان لەم وەرزەدا، لە پێنج رۆژی رابردوودا، تەنیا یەک نەخۆشخانە لە هەولێر پێشوازی لە زیاتر لە هەزار و 700 منداڵی نەخۆش کردووە.

بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر، لە ماوەی پینج رۆژی پشوودا، هەزار و 766 منداڵی نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی راپەڕین بۆ منداڵانیان کردووە.

ئاماژە بەوەش کراوە، لەو ژمارەیە 455 منداڵ خەوێنراون، کە پێویستیان بە چارەسەری زیاتر هەبووە، چوار نەشتەرگەرییش بۆ منداڵانی نەخۆش ئەنجام دراوە.