وێنەی ئەو كەسەی دەستگیركراوە
"دانی بە تاوانەكەیدا ناوە"
ئاسایشی هەولێر: بكوژی هاوڵاتییەكەی هەولێرمان دەستگیر كرا
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ئەمڕۆ لە هەولێر هاوڵاتییەك بە ناوی شوان سادق كارەسوڵ كوژرا، ئاسایشی هەولێریش ئەمشەو بڵاویكردەوە، بكوژەكەیان دەستگیر كردووە.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە راگەیاندراوێكی كورتدا ئەمشەو یەكشەممە 29.12.2024 بڵاویكردەوە، “بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبار (ع ، ح ،ع)مان دەستگیر کرد، کە هەڵساوە بە کوشتنی هاوڵاتی (شوان سادق کارسول) ناسراو بە (شوان مامە) و لە لێکۆڵینەوەی سەرەتایدا دانی بە تاوانەکەیدا ناوە، لێکۆڵینەوەش بەردەوامە”.
ئاسايشی هەولێر وردەكاری زیاتری لە بارەی كوشتنی هاوڵاتییەكە و بكوژەكە بڵاونەكردووەتەوە.
ئاسایشی هەولێر: دوو باندی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیر كران
ئاسایشی هەولێر
"بەخوێن بەرگری لە پیرۆزییەکانمان دەکەین"
سکاڵا لەسەر ئەو تۆمەتبارە تۆمارکرا کە هێرشی کردەسەر مزگەوتێک
ئاسایشی هەولێر:
زیاتر لە 12 دەفتەر دۆلار و یۆرۆی ساختە دەستی بەسەرداگیرا"
20 پارچە چەکیش دەستیان بەسەرداگیرا
رووداوەکەى کەورگۆسک؛ لەسەر کوژرانى 6 کەس 5 کەس دەستگیرکران
وڵاتێکی دراوسێوە هێنرابوو