پێکەوە رۆڵ دەگێڕن
بەیان بۆمبا و بەکر مستەفا بێ یەکتری هەڵناکەن و ئەشیایان بۆ یەک دەبێت
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
بەیان بۆمبا بۆ مێردێک لە کارێکی هونەری نوێ پەکی کەوتووە و لەگەڵ بەکر مستەفاش بێ یەکتری هەڵناکەن و ئاشیایان بۆ یەک دەبێت.
هەردوو ئەکتەری کۆمیدیا بەیان بۆمبا و بەکر مستەفا قۆناغەکانی خوێندنی پەیمانگایان پێکەوە تەواو کردووە و لە بەشێکی زۆر لە دراما و کارە هونەرییەکانیش پێکەوە رۆڵی دوو هاوسەر دەبینن، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 دەڵێن، تەواوکەری یەکترین و ئەشیامان بۆ یەکتری دەبێت، هێز و توانا بەیەکتری دەدەین، زۆر کات لە دیمەنەکان خۆمان ترش و خوێی پێوەدەکەین، چونکە تێدەگەین”.
بەیان بۆمبا ئێستا کاری نوێی هونەری بەدەستەوەیە و دەڵێت، خەمم لێهاتووە لەم کارە نوێیە بەکرم لەگەڵ نییە و بۆ مێردێک پەکم کەوتووە.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح