پەروەردەی مێرگەسۆر سبەینێی كردە پشوو

+964
كوردستان ئەحمەد

بەهۆی بەفربارینەوە پەروەردەی مێرگەسۆر پشووی لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن راگەیاند.

بەڕێوەبەری پەروەردەی مێرگەسۆر رایگەیاند: سبەینێ لەو خوێندنگەیانەی کە ئاستەنگی هاتوچۆ بۆ خوێندکاران و مامۆستایانی دروستبووە دەوامیان دوادەخرێت بۆ ئێواران و لە خوێندنگەکانی دیکەش دەوام ئاساییە.

لە راگەیەنراوەكەی پەروەردەی مێرگەسۆردا هاتووە، تەنیا ئەو شوێنانە دەكرێتە پشوو، كە بەهۆی بەفربارینەوە كێشەی هاتوچۆیان بۆ دروستبووە.

بەهۆی بەفربارینەوە قەزای ئامێدی ئەمڕۆ شەممەی كردە پشوو،.

وەزارەتی پەروەردەش هەموو پەروەردەكانی سەرپشك كردووە بڕیاربدەن كە دەوام لە پەروەردەی سنورەكەیان بەردەوامبێت یاخود نا.