لە سنووری کەرکوک

لە لەلایەن پۆلیسی فیدراڵیەوە چەکدارێکی دا*عــــ*ش دەستگیر کرا 

964+

توانا نەقی

لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی عێراقەوە لە سنووری کەرکوک ئەندامێکی رێکخراوی داع*ش دەستگیر کرا.

ئەمڕۆ شەممە، پۆلیسی فیدراڵی عێراق بڵاویکردەوە، لە سنووری قەزای ریازی سەربە کەرکوک توانراوە لە چالاکیەکدا تیرۆ*ریستێک دەستگیر بکەن.

دەشڵێت، هێزێک لە لیوای 12 فیرقەی سێی فیدراڵی پۆلیس بە پاڵپشتی هەوڵی هەواڵگری توانیویانە ئەو  تۆمەتبارە داواکراو بەپێی ماددەی 4 لە قەزای ئەلریاز لە کەرکوک دەستگیر بکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، دۆسیەی ئەو تۆمەتبارە رەوانەی لای دادگا کراوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکەن.

حەشارگەیەکی داعش لە چیای حەمرین خاپوور کرا

حەشارگەیەکی داعش لە چیای حەمرین خاپوور کرا