دایک و کچ سروشت پاک دەکەنەوە

“کوردستانم خۆشەوێت بۆیە ھاتووم پاکی بکەمەوە”

964+

میلاد جەلال

دایک و کچ پێکەوە لە سلێمانیەوە ھاتوون بۆ پاککردنەوەی سەیرانگای شەمێران و دورگەی ئەسپەکان و دەڵێن،” لە راگەیاندنەکان دەمانبینی پیسکراوە ئەو سروشتە جوانە ، بۆیە بڕیارماندا بێین بەشداری ئەم ھەڵمەتە بکەین”.

بێگەرد عەزیز کە لە گرووپی پیادەڕەوی سلێمانییە و لەگەڵ کچەکەی هاتووە بۆ پاککردنەوەی سروشتی سەیرانگاکانی دەربەندیخان بە 964ـی وت، کە بینیویانە ئەم سەیرانگایە ئەوەمدە پیسکراوە هاتوون بۆ ئەوەی بەشداربن لە پاک کردنەوەی.

هۆنیا ئیسحاقیش دەڵێت، ئەوە کوردپەروەرییە ئەوە نیشتیمان خۆشویستنە کە سروشت پاک رابگری و نەهێڵیت پیس ببێت.

ئەمڕۆ لەلایەن زیاتر لە 300 کەسی خۆبەخشەوە هەڵمەتی پاک کردنەوەی سەیرانگای شەمێران و بانقۆین و دوورگەی ئەسپەکان لە دەربەندیخان ئەنجامدرا.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

سەرۆکی لیژنەی فەتوا باس لە گوناهی پیسکردنی ژینگە دەکات

سەرۆکی لیژنەی فەتوا باس لە گوناهی پیسکردنی ژینگە دەکات