ديمەنی داری بڕاو و ئەو ماتۆڕ و مشارەی دەستیان بەسەردا گرتووە... وێنە؛ پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەرین
ماتۆڕ و مشاریشیان لێ گیراوه
له گوندێكی ناحیه‌ى هێرۆ دوو هاوڵاتی ده‌ستگیركران
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەرین ده‌ڵێت دوو هاوڵاتیان له‌سه‌ر داربڕین له سنوورى قه‌زاى پشده‌ر ده‌ستگیركردووه و راده‌ستى دادگاشیان كردوون.
رووداوی ده‌ستگیركردنه‌كه له گوندى پێشیرى ناحیه‌ى هێرۆ بووه.
مەفرەزەیەکى بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هیرۆ دواى وه‌رگرتنى زانیاری چوونه سنوری ئه‌م گونده و دەوروبەری ته‌وانیان ئه‌م دوو هاوڵاتییه ده‌ستگیر بكه‌ن کە هەڵسابوون بە بڕینی داری سروشتی.
ئاماژه به‌وشه‌كراوه، له‌ده‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنیان ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر ماتۆڕسكیلێك كه هاتوچۆیان پێكردووه و مشارێكیش كه داره‌كانیان پێ بڕیوه‌ته‌وه.