كێشەكە لە كوێیە؟
دوو رۆژە بەشێکی خانەقین بێ کارەبای
+964
راژان باجەڵان – خانەقین
وێستگەی پاشاکۆپری کە ژمارەیەک لە گەڕەکە گەورەکانی خانەقینی دەکەوێتە سەر، ماوەی دوو رۆژە لەکارکەوتووە و دانیشتووانی ئەو گەڕەکانە بێ کارەبان، ئەمەش جاری دووەمە لەم مانگەدا وێستگەكە لەكار دەكەوێت.
خەلیل زەرگۆشی بەڕێوەبەری کارەبای خانەقین بە964ی وت، سەرجەم وێستگەکانی خانەقین بەهۆی بارودۆخی کەشوهەوا لەکارکەوتن، بەڵام چاککرانەوە، تەنیا وێستگەی پاشا کۆپری نەبێت، کە لە دوێنی نیوەڕۆوە تا ئێستا تیمەکان خەریکی چاککردنین و تەواوی سێرڤسی بۆکراوە ، بەڵام کێشەکە تەنیا لە وێستگەکە نییە و لە چەند ستوونێکی کارەباش کێشە دروست بووە، بڕیارە ئەمڕۆ بە زووترین کات دەستنیشان بکرێن و چاک بکرێن.
گەڕەکەکانی حەی رەمەزان، مامۆستایان، کرێکاران، گەڕەکی یەکێتی و گەڕەکی پاشا کۆپری، محەتە و بەشێکی گەڕەکی تۆڵەفرۆش و گەڕەکی بانمیل و ژمارەیەک لە گوند و خاڵی عەسکەری، بەهۆی کێشەی ئەم وێستگەیەوە لە دوێنێوە بێ کارەبان.
لەگەڵ ناسەقامگیریی رەوشی کەشوهەوا، زۆرجار کارەبا لە خانەقین پەکی دەکەوێت، بە تایبەت وێستگەی پاشاکۆپری زۆرترین کێشەی هەیە، سەرەڕای ئەوەی ماوەی سێ ساڵە ئەم کێشەیە هەیە، بەڵام تا ئێستا بە تەواوی چارەسەر نەکراوە.
ئەمە جاری دووەمە لەم مانگەدا ئەو وێستگەیەی كارەبای پاشا کۆپری لە خانەقین تێكدەچێت، سەرەتای ئەم مانگەش كێشەی تێكەوت و كارەبای چەند گەڕەكێك بڕا.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
کێشەی وێستگەیەکی کارەبا نیوەی خانەقینی بێ کارەبا کردووە
خانەقین
ئۆتۆمبێلێکی دزراویشی لێ سەنرایەوە
لە خانەقین ئەندامی باندێکی تایبەت بە دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیر کرا
"بەڵام، بەنهێنى دەفرۆشرێت"
فرۆشتنی تۆقتۆقە و یاری ئاگرین لە خانەقین قەدەغەیە
لە خانەقین
داواى چۆڵکردنى ناوچەى پیشەسازى مەلک شاهـ دەکرێت
شارەوانی پلانی چییە؟