بەشێکی خاکی هەرێمیشیان بردووە

ئیدارەی خانەقین ناڕازین بە بەقەزابوونی گوڵاڵە

964+

توانا نەقی

قایمقامی قەزای خانەقین لەسەر بەقەزابوونی گوڵاڵە دەڵێت، ئەو بڕیارە نایاساییە و بەشێک لەخاکی ناحیەی کۆکس کە سەر بە ھەرێمی کوردستانە خراوەتە سەر قەزای جەلەولا.

جواد فەیزوڵا، قایمقامی قەزای خانەقین بە 964ـی وت، داوامان لە ئەنجومەنی پارێزگای دیالە و وەزارەتی پلاندانانی عێراق کردووە کە بڕیاری بەقەزابوونی گوڵاڵە رابگرن چونکە نایاساییە.

ناحیەی کۆکس سەربە ئیدارەی گەرمیانە واتە هەرێمە کەچی ئێستا بەشێکی گوازراوەتەوە سەر قەزای گوڵاڵە کە ناوجەی جێناکۆکە، ئیدارەی خانەقینیش دەڵێن ئەوە هەر رێی تێناچێت.

پێداچونەوە: توانا نەقی