لە شەو و رۆژی رابردوودا

لە پێنجوێن و هەورامان زۆرترین و لە کەرکوک و کەلار کەمترین باران باریوە

شۆڕش قادری

لە شەو و رۆژی رابردوودا لە پێنجوێن و هەورامان زۆرترین و لە کەرکوک و کەلاریش کەمترین باران باریوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، رێژەی بارانبارینی 24 کاتژمێری رابردووی لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان بڵاوکردەوە و بەپێی خشتەکە، لە پێنجوێن 48.4 ملم، لە تەوێڵە و بیارە 44 ملم باران باریوە و لە کەرکوک و کەلاریش، تەنیا 0.2 ملم باران باریوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆش لە چەند ناوچەیەک بەفر و بارانبارین بە شێوەی پچڕپچڕ بەردەوام دەبێت.

بڕی بارانبارینی 24 کاتژمێری رابردوو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوە بووە:

لە پێنجوێن و هەورامان زۆرترین و لە کەرکوک و کەلار کەمترین باران باریوە