ئێستا
فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى کەرکوک لە بارەى داخستنییەوە راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە
964+
وریا فەتاح
فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى کەرکوک رایدەگەیەنێت، ئەو هەواڵەى لە بارەى داخستنى فڕۆکەخانەکەیانەوە بڵاوکراوەتەوە دوورە لە راستییەوە.
لە راگەیەندراوێکدا فڕۆکەخانەکە ئەمشەو رایگەیاندووە، لەلایەن هەندێک راگەیاندنەوە هەوڵێک سەبارەت بە داخستنى فڕۆکەخانەى کەرکوک بڵاوکراوەتەوە، بەڵام ئەو هەواڵە بە تەواوى دوورە لە راستییەوە.
ئاشکراشیان کردووە، بەپێى کاتى گەشتە دیاریکراوەکان، گەشتەكانی فڕۆکەخانەكە بەردەوامە.
“ئەو هەواڵەى لەبارەى داخستنى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى کەرکوکەوە بڵاوکراوەتەوە ساختەن و پێویستە بۆ وەرگرتنى زانیارى لەسەر ئەو بابەتە سەرچاوە فەرمییەکان بەکاربهێنرێن”، فڕۆکەخانەى کەرکوک لە راگەیەندراوەکەدا وا بڵاوى کردووەتەوە.
دەربارەی فڕۆکەخانەی کەرکوک
فڕۆکەخانەی کەرکوک لە ساڵی 1951 دامەزراوە و ناوی لێنراوە بنکەی سەربازی ئازادی.
لە ساڵی 2003ـەوە لەلایەن هێزی ئاسمانی ئەمریکاوە وەک فڕۆکەخانەی سەربازی بەکاردەهێنرێت و لە تشرینی دووەمی 2011 گەڕێنرایەوە بۆ سوپای عێراق. لە ساڵی 2012 وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بڕیاریدا بەشی سەربازی بگوازێتەوە بۆ شوێنێکی تر، ئەمەش پێشمەرجێکە بۆ گۆڕینی بنکەی ئاسمانی بۆ فڕۆکەخانەی مەدەنی. لە ساڵی 2018 پڕۆژەکە جێبەجێ کرا و فڕۆکەخانەی کەرکوک وەک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نۆژەنکرایەوە
فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی كەركوك 250 كم لە بەغدا و نزیكەی 100 كم لە هەولێرەوە دوورە، خزمەت بە نزیكەی ملیۆنێك و 500 هەزار دانیشتووی پارێزگای كەركوك و سێ ملیۆن هاوڵاتیی دیالە و سەڵاحەدین و باشووری موسڵیش دەكات.