لە ئاکرێ
کرێکارێک بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەست دا
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
لە قەزای ئاکرێ کرێکارێک لە کاتی کارکردن لە باڵەخانەیەک بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستداوە و تەرمەکەی براوەتە پزیشکی داد.
ئەمڕۆ پێنج شەممە 2024.12.26، لەگەڕەکی کوردستان لەسەنتەری قەزای ئاکرێ، کرێکارێکی خەڵکی ناحیەی دینارتە لە کاتی کارکردندا لە باڵەخانەیەک کارەبا گرتوویەتی و دەستبەجێ گیان لەدەستداوە.
نێچیرڤان فەخرەدین وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئاکرێ بە 964ـی وت، کرێکارەکە تەمەنی 22 ساڵە و خەڵکی دینارەتەی قەزای ئاکرێیە و لەکاتی کارکردن بەتەزووی کارەبا گیانی لەدەستداوە.
وتیشی ، تەرمەکە لە پزیشکی دادی ئاکرێ پشکنینی بو دەکرێت و دوای تەواو بوونی رێکارەکان رادەستی خێزانەکەی دەکرێتەوە.
بەپێی ئامارێکی سەندیکای کرێکاران لقی دهۆک لەسەرەتای ئەمساڵەوە و تا ئێستا شەش کرێکار لەکاتی کارکردن گیانیان لەدەستداوە لە پارێزگای دهۆک.
پێداچوونەوە: توانا نەقی