ئاژەڵانی عێراق دژی نەخۆسی تای خوێن بەربوون دەکوترێن
کوردستانی تیادا نییە
مەڕوماڵاتی عێراق دەکوترێت
964+
ژوولی عەدنان
ئاژەڵ و مەڕوماڵاتی عێراق لەلایەن وەزارەتی کشتووکاڵی عێراقەوە دژی نەخۆشی تای خوین بەربوون و کۆکە دەکوترێن، بەڵام کوردستان ناگرێتەوە.
سائر سەبری، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ڤێترنەری بەشی پەتاکان بڵاویکردووەەتەوە ”تا ئێستا شەش هەڵمەتی پارێزی ئاژەڵانمان لە پەتاکان ئەنجامداوە، لە هەمووی گرنگتر پەتای خوێن بەربوون و کۆکەیە، توانیومانە تەواوی کوتانەکان دابین بکەین بۆ هەموو شار و شارۆچکەکان، جگە لە هەرێمی کوردستان”.
وتیشی، ”سەرەتا بە کوتانی مەڕوماڵات دەستمانپێکرد پاشان مانگاکانمان کوتا، چەند جارێکیش دووبارە چوینەتەوە و کوتاومانن، ئەمەش وایکرد ئەمساڵ رێژەی نەخۆشی خوێن بەربوون لە 580 حاڵەتەوە کەمبێتەوە بۆ 205 بەراورد بە پار.
باسی لەوەشکرد ئەوان هەڵدەستن بە جیاکردنەوەی ئاژەڵانی تووشبوو بە نەخۆشی و لیژنەکانیان بەردەوام دەگەڕێن و پشکنین بۆ کێڵگەی ئاژەڵەکان دەکەن کە بۆ سەربڕین بەخێو دەکرێن، جگە لەوەش ئاگایان لە گۆشتفرۆشەکانیشە.