قایمقامیەت ناچاری کردوون

وەبەرهێنەرانی سلێمانی زیاتر لە هەشت ملیۆن دۆلاریان بۆ سیتییەکان خەرج کردووە

شۆڕش قادری

مەرج و رێنماییەکانی قایمقامیەتی سلێمانی وەبەرهێنەرانی ناچار کردووە زیاتر لە هەشت ملیۆن دۆلار بۆ خزمەتگوزاری سیتییەکان خەرج بکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 25.12.2024 ئاوات محەمەد قایمقامی سلێمانی لەگەڵ سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکان و لیژنەی سیتییەکان کۆبووەوە بۆ باسکردن لە کاری لیژنەکە و ئەو خزمەتگوزارییانەی لە سیتییەکاندا پێشکەش دەکرێن.

بەپێی راگەیەنراوێکی قایمقامیەتی سلێمانی، هەرێم فاروق سەرۆکی لیژنەی سیتییەکان لە لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی لە کۆبوونەوکەدا رایگەیاندووە، “لیژنەکە لە نوێنەری وەبەرهێنان و شارەوانی و ئاسایش و قائیمقامیەت پێکدێت، لەماوەی شەش مانگی رابردوودا سەردان و بەدواداچوونیان بۆ خزمەتگوزاری زۆربەی سیتی و تەلارە بازرگانییەکان کردووە، لەو شوێنانەی کەموکوڕی هەبووبێت، وەبەرهێنەرەکەمان ناچارکردووە چارەسەری بکات”.

بەقسەی هەرێم فاروق، بە پلەی یەکەم چاودێری (رووبەری سەوزایی، سکیوریتی، پاکوخاوێنی، نرخی ئاو و کارەبا، خزمەتگوزاری مەسعەد و شەقام و شۆستەکان، لایەنی سەلامەتی) دەکەن.

بەپێی ئەو راپۆرتەی لیژنەی سیتییەکان خستوویانەتە بەردەستی قایمقامی سلێمانی، لەماوەی شەش مانگی کۆتایی ئەمساڵدا، بەبەهای هەشت ملیار و 500 ملیۆن دۆلار وەبەرهێنەرەکانیان ناچار کردووە خزمەتگوزاری و چاکسازی لەنێو سیتییەکان ئەنجام بدەن.