چەند رۆژێکە لەدەوری 74 دۆلارە

نرخی نەوت لە بازاڕی جیهانیدا کەمێک بەرزبووەوە

شۆڕش قادری

چەند رۆژێکە نرخی نەوت هەڵبەز و دابەزێکی کەم دەکات و ئەمڕۆش نرخی یەک بەرمیل لە 74 دۆلار نزیک بووەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 25.12.2024، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی جیهانیدا بە 73 دۆلار و 58 سەنت دیاری کراوە و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی 0.95% بەرز بووەتەوە.

هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی سووكی تێكساس بە 70 دۆلار و 10 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەڕێژەی 0.86 بەرز بووەتەوە.

دوای کەوتنی رژێمی سوریا و گۆڕانکارییە خێراکانی ناوچەکە، نرخی نەوت کەمێک دابەزینی بەخۆیەوە بینی، بەڵام چەند رۆژێکە بەرزبووەتەوە و نرخی یەک بەرمیل بەرەو 75 دۆلار هەنگاو دەنێت.