بەشێک لە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بەخۆڕایی دەخوێنن

رێنمایی وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ ماستەر و دکتۆرا و دبلۆمی باڵا بڵاوکرایەوە

964+

شۆڕش قادری

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رێنمایی ژمارە 12ـی ئەمساڵى تایبەت بە رێنمایی خوێندنى باڵا/ دیبلۆمى باڵاى یەک ساڵەى ئەکادیمى و دیبلۆمى باڵاى دوو ساڵەى پزیشکى کلینیکى پیشەیی و ماستەر و دکتۆرا لە هەرێمى کوردستان بڵاودەکاتەوە.

بەپێی رێنماییەکە کەسوکاری پلە یەکی شەهیدان وەک  (کوڕ و کچ و هاوسەر)ی شەهیدانی سەنگەر و جینۆساید و زیندانیکراوانی سیاسی ئەگەر لە کورسی پارالێڵ وەربگیرێن، کرێی خوێندنیان لێ وەرناگیرێت.

هاوکات خاوەن پێداوێستی تایبەت لە هەرێمی کوردستان تەنها (نابینا بە رێژەی 100٪ و کەمبینا بەڕێژەی 90٪) ئەگەر نووسراوی  وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی پێبێت، بەخۆڕایی و لەسەر ئەستۆی زانکۆکان دەخوێنێت.

بۆ بینینی دەقی رێنماییەکە کلیک لەسەر ئەم لینکە بکە.