دەیانەوێ موچەکانیان بچێتە سەر بەغدا
مامۆستایانى خوێندنى کوردى بەردەوامن لە بایکۆت و گردبوونەوە
964+
کاروان ساڵحی-کەرکوک
مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە کەرکوک، دژی دواکەوتنی موچە و هەڕەشە بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی، کە وتبووى ئەوانەى بایکۆتیان کردووە سزا دەدرێن، گردبوونەوە.
محەمەد جەلیل، مامۆستاى خوێندنى کوردى بە 964 بە 964ـی وت،” بۆ ئەوە خۆپیشاندانمان کردووە داوا دەکەین راژەکانمان بگوازرێتەوە سەر بەغدا و تەوتین بکرێین و هاوشێوەى مامۆستایانى خوێندنى عەرەبى و تورکمانى و سریانى، موچە وەربگرین”.
وەک باسى دەکات، چەندین ساڵە بەدەست ئەو قەیرانەوە دەناڵێنن، حکومەتى هەرێمیش نە رێیان دەدات تەوتین بکرێن، نە موچەکانیشیان چارەسەر دەکات.
جەختیش دەکاتەوە، دواى سەرى ساڵ قسەى دیکەیان دەبێت ئەگەر چارەسەریان بۆ نەدۆزنەوە.
لاى خۆیەوە هادى ئیبراهیم، کە مامۆستاى خوێندنى کوردییە لە کەرکوک، باسى لەوەکرد، خۆپیشاندانەکەیان هێناوەتە بەردەم پەروەردەى خوێندنى کوردى لە کەرکوک، بۆ ئەوەى وەڵامى بەڕێوەبەرەکەى بدەنەوە، کە هەڕەشەى سزادانى لەو مامۆستایانە کردبوو، کە بایکۆت دەکەن.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح