نزیكه‌ى چوار كیلۆمه‌تره
هه‌ردوو به‌رى شەقامی سەرەکیی سەنتەری خانکێ رووناک دەکرێتەوە
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سه‌نته‌رى ناحیه‌ى خانكێ، پڕۆژه‌ى رووناككردنه‌وه‌ى شه‌قامى سه‌ره‌كى كارى بۆ ده‌كرێت، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ش ده‌ڵێت، له‌م رۆژانه ته‌واوده‌بێت.
شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كه، بۆ یه‌كه‌مجاره به درێژایی 3.7 كیلۆمه‌تر رووناك ده‌كرێته‌وه.
زه‌رده‌شت شێخ شامۆ، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه، به 964ـى وت، پڕۆژه‌كه هه‌ردوو به‌رى شه‌قامه‌كه ده‌گرێته‌وه و له‌م رۆژانه كاره‌كانى ته‌واو ده‌كرێت.
وتیشی “بڕى 350 ملیۆن دینار بۆ رووناككردنه‌وه‌ى شه‌قامه‌كه ته‌رخانكراوه”.
ماوه‌ى كاركردن له‌و پڕۆژه‌یه 120 رۆژ بووه ، بریتی بووه له چه‌قاندنى ستوونى كاره‌با و به‌ستنى ئیناره، جگه له به‌خشینى جوانى به شه‌قامه‌كه هه‌مانكات كارئاسانێكی باشیش ده‌بێت بۆ شۆفێر و پیاده‌ڕەوەکان، به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ش “رووناككردنه‌وه شه‌قامه‌كه له‌رووى ئه‌منیشه‌وه سوودێكی تایبه‌تى بۆ ناحیه‌كه ده‌بێت”.