كێشەی هەڵبژاردنی یانەی هەولێر

جەلال پەرێشان: با فرمێسكەكانی سەمیر بابۆ ببێتە وانەیەك بۆ بەرپرسان

964+

شۆڕش هەركی – هەولێر

ئەندامی دەستەی كاتی یانەی هەولێر جەلال پەرێشان رایگەیاند، خۆی و سەرۆك و سێ ئەندامی دیكەی یانەی هەولێر، ئاگایان لە هەڵبژاردن نییە و بایەخیشی پێنادەن.

جەلال پەرێشان بۆ مایكی 964 سەبارەت بە هەڵبژاردنی چاوەڕوانكراوی دەستەی كارگێڕیی یانەكەی، ئەمڕۆ دووشەممە 23.12.2024 وتی،  پێنج كەس لە ئیدارەی یانە ئاگامان لە هەڵبژاردن نییە، نە بە كەسمان وتوە و نە بە كەس دەڵێین دەنگمان پێبدە، چونكە مێژووی ئێمە رێگە بەوە نادات”.

پەرێشان وتی راستە رێڕەوی ناو ئیدارەی یانەی هەولێر جمەی دێ لە خەڵك بۆ پڕكردنەوەی فۆرم و خۆكاندیدكردن بۆ هەڵبژاردن، بەڵام دەڵێت، “ئەمە مافی سروشتی خۆیانە و هەڵبژاردن پرۆسەیەكی دیموكراسییە”.

“فرمێسكەكانی راهێنەر سەمیر بابۆ زۆر گرانبەهایە لای ئێمە و پێویستە ببێتە وانەیەك بۆ بەرپرسانی حكومی و حزبی، كە نابێت رێگە بدرێت یانەی هەولێر تێكبدرێت یان بە دەستی خۆمان تێكی بدەین”.

ئەندامەكەی یانەی هەولێر دەڵێت، ئەو وەزعەی دروست كراوە، وای كردووە یانەی هەولێر بۆ یاریی سبەی ئامادەكارییەكی سادەش نەكات”.

بڕیارە 25ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی سەرۆك و دەستەی كارگێڕیی بۆ یانەی هەولێر بكرێت، بەڵام كێشەی گەورە هاتووەتەپێش و ژمارەیەك لە یاریزانان و ئەندامانی پێشووی یانەكە سكاڵایان تۆماركردووە بەوەی ناویان لە دەستەی گشتیدا نییە و دەیانەوێت بەشداریی بكەن و دەنگ بدەن، یان هەیانە دەیەوێت خۆی كاندید بكات.

ئێستا دەستەیەكی كاتی كاروباری ئیدارەی یانەی هەولێر بەڕێوەدەبەن.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

یانەی هەولێر پێش یاریی سبەی بە وەزعێكی خراپدا تێدەپەڕێ...

یانەی هەولێر پێش یاریی سبەی بە وەزعێكی خراپدا تێدەپەڕێت