ئەو کەسەی بە چەقۆ هاوڵاتییەکی کوشت و یەکێکی دیکەشی بریندار کرد دەستگیر کرا - وێنە: پۆلیسی سلێمانی
کەسێکی کوشت و یەکێکی دیکەشی بریندار کرد
چەقۆکێشەکەی سلێمانی بە دوو کاتژمێر دەستگیر کرا
964+
شۆڕش قادری
لەسەر رووداوی شەڕە چەقۆکەی سلێمانی کە تیایدا هاوڵاتییەک کوژرا و یەکێکی دیکەش برینداربوو، کەسێک دەستگیرکرا.
شەوی رابردوو لەگەڕەكی قولەڕەیسی شاری سلێمانی شەڕە چەقۆ لەنێوان چەند كەسێكدا دروستبوو، لەئەنجامدا كەسێك بەچەقۆ كوژرا و كەسێكی تر برینداربوو.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگاری سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، “دوای رووداوەکە دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەكە و كەشف و هێڵكاریی بۆ شوێنی تاوانەكە ئەنجامدراوە و لێكۆڵینەوەكان بۆ دەستگیركردنی تۆمەتباری هەڵاتوو دەستیپێكرد”.
ئاماژە بەوەشکراوە، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەماوەی كەمتر لە دوو كاتژمێردا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت.
پۆلیسی سلێمانی دەشڵێت، لەئێستادا تۆمەتبار بەناوی (ع، أ، ع ) و لەدایكبووی ساڵی 2001 بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادان راگیراوە و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن.