لە حەلەب و مەنبج و پردى قەرەقۆزاق و بەنداوى تشرین

هەسەدە گیانبەخشینى 15 شەڕڤانى راگەیاند

964+

وریا فەتاح

هێزەکانى سوریاى دیموکرات (هەسەدە)، بڵاویکردەوە کە 15 شەڕڤانیان لە چەند ناوچەیەکى رۆژئاواى کوردستان لە کاتى رووبەڕووبونەوەى گروپە چەکدارەکانى سەر بە تورکیا، گیانیان بەخشیوە.

بەپێى راگەیەنراوەکە، لە کاتى بەرگریکردن لە خەڵکى ناوچەکانى باکور و رۆژهەڵاتى سوریا، 15 شەڕڤانى سەر بە هێزەکانى سوریاى دیموکرات لە لادێکانى حەلەب، مەنبج، پردى قەرەقۆزان و بەنداوى تشرین و دێرەزوور، گیانیان بەخشیوە.

شەڕڤانەکان لە کات و شوێنى جیاواز لە ماوەى 23 رۆژى رابردوودا گیانیان بەخشیوە و هەسەدە وردەکارى تەواوەتى لەسەر ناوى شەڕڤانان و شوێنى گیانبەخشینیان، بڵاو کردووەتەوە.

وێڕاى سەرەخۆشى لە کەسوکارى ئەو شەڕڤانانە، جەختیش کراوەتەوە لە پێداگریکردن و بەرگریکردن لە ناوچەکانى رۆژهەڵاتى کوردستان و رووبەڕووبوونەوەى گروپەکانى نزیک لە تورکیا.

هەسەدە بانگەوازێکی بەپەلەی بڵاوکردەوە و هۆشداریداوە 

هەسەدە بانگەوازێکی بەپەلەی بڵاوکردەوە و هۆشداریداوە