ئەنجامدانی پشکنین بۆ گوندنشینێک لەلایەن خوێندکارانەوە وێنە: زانلۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان
خزمەتگوزاریی تەندروستی و ژینگەییان پێگەیاندن
خوێندکارانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی کفری خزمەتی گوندنشینان دەکەن
964+
ژێوار خدر
خوێندکارانی کەمپی تەکنیکی کفری لە هەڵمەتێکدا بە سپۆنسەریی رێکخراوی هاوکاری ئەڵمانی و بەسەرپەرشتی مامۆستایان هۆشیاری و خزمەتگوزاریی تەندروستییان گەیاندە ئاواییەکانی ناوچەکەیان.
زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان رایگەیاند، سێ تیم لە خوێندکارانی کەمپی تەکنیکی کفری، خزمەتگوزاریی تەندروستی و دروستیی ئاژەڵ و ژینگەییان گەیاندە ئاوایی پیرەمۆنیی لەسنوری گەرمیان.
دەشڵێت، سێ تیمەکە پێکهاتبوون لە خوێندکارانی بەشەکانی، سامانی ئاژەڵ، شیکاری خۆراک و تەندروستی لەکۆلێجی تەکنیکی کفری و بەشی تەکنیکی تاقیگەی پزیشکی لە پەیمانگای تەکنیکی کفری.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو خزمەتگوزاریانەی خوێندکارەکان ئەنجامیانداوە، بریتیبوون لە ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی بۆ دانیشتوانی ئاواییەکە، پشکنینی نەخۆشی و تەندروستیی ئاژەڵان و چاندنی چەند درەختێک لە ئاواییەکە.
باسی لەوەشکردووە، کە هەڵمەتەکە لەچوارچێوەی یاداشتی لێکگەیشتنی نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان و رێکخراوی هاوکاری ئەڵمانیدایە، کە هۆشیاری و خزمەتگوزاری دەگەیەنرێتە ئەو گوندانەی سنووری گەرمیان، کە پێشتر رێکخراوەکە پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی بۆ دابینکردوون.