25 هەزار دینارى عێراقى وێنە: تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
هى مانگى 10
“لە دوو رۆژى داهاتوودا مامۆستایانى گرێبەست موچە وەردەگرن”
964+
وریا فەتاح
نوێنەرى گشتى مامۆستایانى گرێبەست رایدەگەیەنێت، وەزارەتى دارایى پێیان وتووە دووشەممە یان سێشەممە، مامۆستایانى گرێبەست موچەى مانگى 10 وەردەگرن.
کارۆخ عەبدوڵا کە یەکێکە لە نوێنەرانى گشتى مامۆستایانى گرێبەست لە پەڕەى خۆى لە فەیسبوک بڵاوى کردەوە، دەبێت هەموو گرفتەکان چارەسەر بکرێن و مامۆستایانى گرێبەست لەگەڵ وەزارەتى پەروەردە موچە وەربگرن.
دەشڵێت: بیانوى دابەشنەکردنى موچەى مامۆستایانى گرێبەست لەگەڵ وەزارەتى پەروەردە ئەوەیە کە کورتهێنان هەیە.
ئەو نوێنەرە باسى لەوەشکردووە، لەگەڵ وتەبێژى وەزارەتى دارایى هەرێم قسەى کردووە و پێى وتووە کە ئەم دووشەممە یان سێشەممەیە، موچەى مانگى 10ـى مامۆستایانى گرێبەست دابەشدەکرێت.
جەختیش دەکاتەوە، جگە لەو موچەیە پێویستە شایستە داراییەکانى مانگەکانى 7 و 8ـى ئەمساڵیش هەر لە کۆتایى ئەم هەفتەیە دابەشبکرێت.