دوو دیمەنی پردە رووخاوەکە... وێنە؛ 964+
"بەهار دروستی دەکەینەوە"
پردەکەی سەیرانبەن زیاتر لە ساڵێکە بە رووخاوی ماوەتەوە
964+
کامیار کەمال- پێنجوێن
پردە رووخاوەکەی رێگای سەرەکی مەرزی سەیرانبەن وەک خۆی ماوەتەوە و بارهەڵگرەکانیش بە لارێدا دەڕۆن، دەڵێن ”بەهار چاک دەکرێتەوە”.
مانگی چواری پارساڵ بوو بەشێکی پردەکە داڕوخا سەرەتای ئەمساڵیش بەلافاو تەخت بوو.
ئەمیر سۆفی جەمال بەڕێوەبەری بەرێوەبەرایەتی پاراستن و چاککردنی رێگاوبانی پێنجوێن بە 964ی وت، ئەو پردە تا ئێستا بە روخاوی ماوەتەوە بەتەماین بۆ بەهار دەست بە چاککردنی بکەین، باران ناهێڵێت ئیشەکانمان بکەین”..
باسی لەوەشکرد کە بەتەمان پردەکە سەرلەنوێ درووست بکەنەوە چونکە نۆژەنکردنەوەی دادی نادات و وەک خۆی لێدێتەوە، دەبێت پردێکی تازەی پتەو درووست بکەن کە بەرگەی لافاو و هاتوچۆی بارهەڵگرەکان بگرێت.
لە ئێستادا شۆفێران رێگایەکی لاوەکی بەکاردەهێنن کە رێگایەکی گڵە و لە کاتی روخانی پردەکەوە ئەو رێگایە بەکاردێت. ئەمیر سۆفی جەمال وای وت.
پێداچوونەوە – ژوولی عەدنان