جۆلانی بۆ ئەو ژنەی داوای لێکرد وێنەی لەگەڵدا بگرێت

“من زۆرم لێ نەکرد سەرپۆش بکات”

964+

ژێوار خدر

محەمەد جۆلانی بۆ یەکەمجار روونکردنەوەیدا لەسەر ئەوەی داوای لە ژنێکی سوری کرد سەری دابپۆشێت لە کاتێکدا ژنەکە دەیەویست وێنەی لەگەڵدا بگرێت.

“من زۆرم لێ نەکرد، بەڵام  پێم باشە وێنەکانم بە شێوەیەک بگیرێن کە لەگەڵ مندا بگونجێت.”

دوای رووخانی رژێمی ئەسەد، گرتە ڤیدیۆییەک لە میدیاکان بڵاوبووەوە، کە ژنێکی سوری داوا لە محەمەد جۆلانی دەکات وێنەی لەگەڵدا بگرێت و ئەو بە ژنەکە دەڵێت، “سەرت داپۆشە”، گرتە ڤیدیۆییەکە بووە جێگەی سەرنجی میدیاکان و کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی BBCدا، محەمەد جۆلانی، فەرماندەی گروپی چەکداری تەحریری شام دەڵێت، “من ناچارم نەکردووە، لەگەڵ ئەوەشدا پێم باشە وێنەکانم بە شێوەیەک بگیرێن کە لەگەڵ مندا بگونجێت، ئەمە ئازادیی منە” و ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو بابەتە هەڵبژاردەیەکی کەسییە.

جۆلانی وەڵامی سودانی دەداتەوە: حەشدی شەعبی مەنێرن (بە ڤ...

جۆلانی وەڵامی سودانی دەداتەوە: حەشدی شەعبی مەنێرن (بە ڤیدیۆ)