دیمەنی بۆردومانە ئاسمانییەکانی تورکیا لە رۆژئاوای کوردستان _ وێنە: میدیا خۆجێییەکان
لە 20 رۆژدا و لە رۆژئاوای کوردستان
بەهۆی هێرشی تورکیا و گروپەکان 54 کەس گیانیان لەدەستداوە
964+
ئەحمەد مستەفا
بەهۆی 26 هێرشی تورکیا و گروپە چەکدارەکان لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا “رۆژئاوای کوردستان”، لە ماوەی 20 رۆژی مانگی کانوونی دووەم، 54 هاولاتی سڤیل گیانیان لەدەستداوە.
هێرشەکان زیاتر چڕبوونەتەوە، کاتێک ئەو گرووپانە ئامانجیان مەنبج و کۆبانێ کۆنتڕۆڵ بکەن.
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئەمڕۆ هەینی 20.12.2024 باسی لەوەکردووە، شەڕ و پێکدادانی چڕ بە هەموو جۆرە چەکێکەوە لە نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات :هەسەدە: و پێکهاتە سەربازییەکانی سەر بە تورکیا و کوتلە لایەنگرەکانی تورکیا “سوپای نیشتمانی” بەردەوامە.
روانگەگە دەڵێت، لە گوندەکانی کۆبانێ، لە باکوری رەقە شایەتی پەرەسەندنی هێرشەکانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا بووین، کە بووەتە هۆی کۆمەڵکوژی و کوشتنی خەڵکی مەدەنی کە زۆربەیان منداڵن.
روانگەی سوریا کوژرانی 54 هاوڵاتی مەدەنی و شەڕڤان و برینداربوونی 16 کەسی دیکەی لە 26 هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە مانگی کانوونی دووەمی رابردوودا دیکۆمێنت کردووە.
هێرشەکان بەم شێوەیە بوون:
• حەسەکە: حەوت هێرش 7 گیان لەدەستدانی لێکەوتەوە: سێ شەڕڤان کە فەرماندەیەکیان تێدایە و چوار هاوڵاتی مەدەنی.
• رەقە: حەوت هێرش 23 گیان لەدەستدانی لێکەوتەوە: 15 سەربازی رژێم و هەشت مەدەنی کە شەشیان منداڵ بوون.
• حەلەب: 12 هێرش 24 گیان لەدەستدان: سێ ئەندامی هێزەکانی ئاسایش و 17 شەڕڤاانی هەسەدە و 4 هاوڵاتی مەدەنی کە منداڵێکیشی تێدایە.