دوو رۆژنامەنووس بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکیا کوژران - وێنە: هاوار نیوز
لە باشووری کۆبانێ
دوو رۆژنامەنووس بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکیا کوژران
شۆڕش قادری
لە بوردومانێکی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکیا بۆ سەر باشوری کۆبانێ، دوو رۆژنامەنووس گیانیان لەدەستدا.
ئاژانسی هەواڵی هاوار نیوز بڵاویکردووەتەوە، “پەیامنێری ئاژانسەکەمان، جیهان بێلکین و رۆژنامەنووس نازم دەشتان، لە هێرشێکی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکیا بۆ سەر باشووری کۆبانێ گیانیان لەدەستداوە”.
ئاماژە بەوەشکراوە، پاش کەمێکی تر یەکێتی میدیای ئازاد (YRA) و یەکێتی میدیای ژنان (YRJ) لە شاری قامیشلۆ کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لەوبارەیەوە ئەنجام دەدەن.
پاش رووخانی رژێمی سوریا لە بەرەبەیانی 8.12.2024، هێرشی تورکیا و گروپە چەکدارەکانی نزیک لەو وڵاتە بۆ سەر هێزە کوردییەکان لە رۆژئاوای کوردستان زیادیکردووە و هێزەکانی سوریای دیموکراتیش (هەسەدە) چەند جارێک هۆشداریان لەوبارەیەوە داوە و رایانگەیاندووە، تا کۆتایی و بەهەموو توانایانەوە بەرگری دەکەن.