ژینگه‌پارێزه‌كه‌ى راپه‌ڕین كۆڵ نادات
فلتەری جگەرەکانی کردە یەک ملیۆن و لە پیشانگایەک نمایشی کرد
964+
محەمەد عەلی – راپەرین
سۆران دڵپاک، ژینگەپارێزێكی سنوورى راپه‌ڕینه، ئه‌و فلته‌رى جگه‌رانه‌ى كه كۆی كردبوونه‌وه له پیشانگایه‌ك نمایشی كردن و ده‌شڵێت “به‌ڵێنم داوا كۆڵ نه‌ده‌م تاوه‌كو خه‌ڵك فێری هه‌ڵكگرتنه‌وه‌ى فلته‌رى جگه‌ره ده‌كه‌ن”.
پێشانگاكه‌ى سۆران، لەژێر دروشمی (باهەمومان هاوکار بین بۆ پاک ڕاگرتنی ژینگەکەمان) و دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ لەباخی گشتی رانیە، به‌ڕێوه‌چوو.
سۆران به 964ـى وت، ده‌یه‌وێت هاوڵاتیان هۆشیاریان هه‌بێت بۆ پاراستنى ژینگه ئه‌م پیشه‌نگایه‌شی په‌ند و ئامۆژگارییه بۆیان.
وتیشی “نزیكه‌ى 15 ساڵه به‌خۆبه‌خشی كارى ژینگه‌پارێزی ده‌كه‌م و به‌ڵێنیشم داوه به ئاسانى واز له‌و كاره نه‌هێنم”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن