لۆگۆی وەزارەتی دارایی و ئابووری
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان:
بەشێک لە موچەی مانگی 11 خرایەسەر هەژماری بانکیی دارایی هەرێم
964+
ژێوار خدر
بەشێک لە تەمویلی موچەی مانگی 11 خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی کوردستان.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە 17.12.2024، لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵییەوە بڕی 631 ملیار و 335 ملیۆن دینار، لە کۆی تەمویلی موچەی مانگی 11ی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
ئەمە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ دەستکراوە بە دابەشکردنی موچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و بڕیارە لە ماوەی یەک هەفتەدا سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان موچەکانیان وەربگرن.