دیمه‌نێكی كاتى كاركردن بۆ رێكخستنه‌وه‌ى كاره‌باكه‌ى رواندز... وێنه: قایمقامیه‌تى رواندز.
به زیاتر له 36 ملیۆن دینار
رواندز چاره‌سه‌رى بارزۆریی كاره‌باكه‌ى ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له‌م وه‌رزه‌دا پێدانى كاره‌با به شێوه‌یه‌كی گشتى له هه‌رێمی كوردستان خراپ بووه، به‌ڵام رواندز لێی بێده‌نگ نه‌بوو و له ده‌رگاى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى دا بۆ چاره‌سه‌ركردنى.
قایمقامى قه‌زاكه ده‌ڵێت، دوای دروست بوونی گرفتی كوژانەوەی فیدەرەكان و بارزۆریی سەر وێستگەی كارەبا لە سەنتەری قەزا، پەیوه‌ندییان بە وەزیری كارەبا و بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سۆران كردووه و ئه‌وانیش بڕیاری پێویستى بۆ چاره‌سه‌ركردنى داوه.
له‌دوێنێوه تیمەكانیان راسپێردراون كه بە پەلە بارزۆریی فیدەرەكان رێكبخه‌وه.
ئه‌حمه‌د قادر قایمقامى رواندز به 964ـى راگه‌یاند، ده‌ستكراوه به راگرتنی باڵانسی فیدەرەكان و هێلێكی 11 كەیڤی بە درێژایی نزیكەی یەك كیلۆمەتر.
ئه‌و بودجه‌یه‌ى دابینكراوه بریتییه له 36 ملیۆن و 342 هه‌زار دینار، كه 80% ئه‌و پاره‌یه داهاتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سۆرانه.
وتیشی “دروستكردنی وێستگەیەكی 132 كه‌یڤی لە پلانی وەزارەتی كارەبا داندراوە كە بە شێوەكی ستراتیژی گرفتی كارەبا لە قەزای رواندز چارەسەر بكات”.
چه‌ند رۆژێكی دیكه رێكخستنه‌وه‌ى بارزۆریى فیده‌ره‌كان ته‌واو ده‌كرێت و رواندز تاڕاده‌یه‌كی زۆر بێخه‌م ده‌بێت له پێدانى كاره‌باى پێویست.