دیمه‌نێكی كاتى كۆكردنه‌وه‌ى به‌فره‌كه ... وێنه: ئەحمەد ئەدنی له سۆشیال میدیای عەشیرهتى بەرواری
هه‌ر ساڵێك به‌فر زۆر ببارێت ئه‌و كاره ده‌كه‌ن
له شاخێكی كانى ماسی هاوڵاتیان به نه‌ریتى جاران به‌فر بۆ هاوین داده‌پۆشن
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له گوندێكى ناحیه‌ى كانى ماسی، هاوڵاتیان له‌ناو قه‌دى شاخێك ده‌ست به كۆكردنه‌وه‌ى به‌فر و دایده‌پۆشن بۆ ئه‌وه‌ى له هاویندا بۆ ساردنى خواردنه‌وه‌كان به‌كاری بهێننه‌وه.
شاخه‌كه كه‌وتووه‌ته سنوورى گوندى ئوره له ده‌ڤه‌رى به‌رواری، كه دوایین گونده له سنوور و ئه‌مدیو و ئه‌ودیوى شاخه‌كه هه‌رێمی كوردستان و وڵاتى توركیا، به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
رێدیر به‌روارى هاوڵاتییه‌كى ئه‌م گونده به 964ـى وت، ساڵانه هاوڵاتیان به‌شێوه‌ى هه‌ره‌وه‌زى ئه‌م كاره ده‌كه‌ن و زۆرجارانیش هاوڵاتیانى گونده‌كانى دیكه‌ش هاوكاریان ده‌بن.
وتیشی “وه‌كو نه‌ریتی جاران دواى كۆكردنه‌وه‌ى، به‌فره‌كه به پووش و په‌ڵاش و لقی داره‌كان دایده‌پۆشن تاوه‌كو وه‌رزى هاوین ده‌ستپێده‌كات”.
هه‌موو ساڵێك ئه‌م هاوڵاتیانه ناتوانن ئه‌م كاره بكه‌ن به‌تایبه‌تیش ئه‌و ساڵانه‌ى به‌فرێكی كه‌م ده‌بارێت ناتوانن وه‌كو پێویست بڕێكى زۆر كۆبكه‌نه‌وه.