هەواڵەکان

سبەی لە كەركوک رۆژی بەختی دامەزراندنە و لیرەی سورییش بەزمی ناوەتەوە


ژووری هەواڵ

سبەینێ رۆژی بەخت تاقیکردنەوەی زیاتر لە حەوت هەزار کەسە لە کەرکوک چونکە بڕیار دراوە ئەو ژمارەیە دابمزرێن و هەموو نەتەوەکانی کەرکوکیش دەگرێتەوە.

چەند رۆژێکە لیرەی سوری بەزمێکی ناوەتەوە لە بازاڕەکانی دراوی هەرێم ئەو سەری دیار نەبێت خەڵكێکی زۆر زیانیان کردووە لە کڕینی و بەشیکیش لەسەرەتاوە کەمێک قازانجیان کردبوو.

وشکە سەرمای ئەم چەند رۆژە دەست و قاچ دەتەزێنێت و وەک پێویستیش بارانەکەی بۆ نابارێت تا سەرماکە لاواز بکات،
بەقسەی شارەزایەکی کەشناسی، ئەم وشکەسەرمایە تا رۆژی پێنجشەممە بەردەوام دەبێت و هەفتەی داهاتووش بەفر و بارانێکی باش روو لە کوردستان دەکات.

ئەمە هەواڵێکی باشە بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، بڕیاردراوە لە سلێمانی 45 شوقە بەبێ بەرامبەر بەسەریاندا دابەشبکرێت ئەوەش مەرجی تیادایە و یەکێک لە مەرجەکان، دەبێت رێژەی کەمئەندامیەکەی 70% کەمتر نەبێت.