بۆ ئەم زستانە 5 هەزار چوووتە سەر نرخەکەی

لەبازاڕی دهۆک تەنیا میوەی وشککراوی بیانی دەفرۆشرێت

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

ساڵێکە لە بازاڕی دهۆک تەنیا میوەی وشککراوی بیانی دەفرۆشرێت، خاوەن دوکانێکی فرۆشتنی میوەی وشککراویش دەڵێت خواستی هاوڵاتیان زیاتر لەسەر میوەی وشککراوی بیانی هەیە بەهۆی ئەوەی جوانترە و کوالێتی بەرزترە.

میوەی وشککراو یەکێکە لە خواردنە خۆشەکانی زستان و خواستی هاوڵاتیان لەم وەرزەدا لەسەری زۆرە و زیاتر دەیکڕن، دوکاندارانیش هەموو جۆر و تامێکی میوەی وشککراو دەهێنن لەدەرەوەی وڵات، بەپێی سۆراغێکی 964 لە زیاتر لە 20 دوکاندا تەنیا هەندێک دوکان لە بازاڕی دهۆک هەنجیری وشککراوەی ناوخۆییان هەیە کە بڕێکی کەمن و کیلۆی بە 12 هەزار دینارە.

محەمەد عەلی، دوکاندارێکی فرۆشتنی چەرەزات و میوەی وشککراوە لە ناو بازاڕی دهۆک بە 964ـی وت ، زیاتر لەساڵێکە میوەی وشکی خوماڵیمان  نەفرۆشتووە بەهۆی کەمی خواست و بە خێرایی تامەکەی تێکدەچێت.

وتیشی، لەم دوو ساڵەدا خواستی هاوڵاتیان بۆ میوەی وشککراوەی بیانی زۆرە کە لە دوبەی و تورکیاوە بۆمان دەنێردرێت و هاوردە دەکرێن، میوە وشککراوەکانیش پێکهاتوون لە پرتەقاڵ، لیمۆ، سێو، فراولە، ئەنەناس، مۆز، گوێز هند، کیۆی، قۆخ، هەنجیر ، قەیسی و کاڵەک.

باسی لەوەشکرد ،ماوەی چەند مانگێکە نرخی هەر کیلۆیەک پێنج هەزار بەرزبووەتەوە بەهۆی ئەوەی لەم وەرزەدا هاوڵاتیان زیاتر دەیکڕن، نرخی میوەی وشککراوی بیانی بە 25 هەزار دینارە بۆ هەر کیلۆیەک.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

دەستبەسەر 1270 کیلۆ میوەی وشککراودا گیرا

دەستبەسەر 1270 کیلۆ میوەی وشککراودا گیرا