خێرتان دەگاتێ؛ بینیتان کەسوکاری ئاگادار بکەنەوە

لە گوندی بلەی خەلیفان پیاوێکی بەتەمەن دوو رۆژە بێسەروشوێنە

ئاکام غەفور – سۆران

پیاوێکی بە تەمەنی گوندی بلەی قەزای خەلیفان دوو رۆژە بێسەروشوێنە و کەس نازانێت رووی لە کوێ کردووە.

ئەو پیاوە ناوی سۆفی سەلاحە و تەمەنی زیاتر لە 50  ساڵە، شوانکارە و کەسوکارەکەی بەدوایدا دەگەڕێن، بەڵام تائێستا هیچ سۆراغێکیان دەست نەکەوتووە.

سالم بلەیی، کەسوکاری ونبووەکەیە، قسەی بۆ 964 کردووە و دەڵێت، “مام سۆفی دوو رۆژە بێسەروشوێنە و نازانین بۆ کوێ چووە، کاتژمێر 4ـی بەرەبەیانی رۆژی شەممە 14.12.2024 لە ماڵ چووەتەدەرەوە و لەو کاتەوە نەگەڕاوەتەوە”.

بە قسەی کەسوکاری مام سۆفی، پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی سنورەکە لەو بابەتە ئاگادار کراونەتەوە بەڵام تا ئێستا هیچ سەرەداوێکیان دەست نەکەوتووە.

کەسوکاری لە رێگای 964ـەوە داوا  دەکەن هەر کەس بینی، خێری دەگاتێ، ئاگاداریان بکەنەوە و بەو ژمارە تەلەفۆنانەی خوارەوە پەیوەندیان پێوە بکەن.

07504192129

07501505479

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری