تۆمەتبارێل ەسەر دزی کردن لە دوکانێکی نۆبایل دەستگیرکراوە وێنە: پۆلیسی سۆران
لە چۆمان
کەسێک دزی لە دوکانێکی مۆبایل کرد و دەستگیرکرا
964+
ژێوار خدر
دوای 14 رۆژ لە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون، پۆلیسی چۆمان توانیان کەسێک دەستگیر بکەن، کە دزی لە دوکانێکی مۆبایل کردبوو.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران ئەمڕۆ یەکشەممە 15.12.2024 رایگەیاند، لە 26.11.2024 هاوڵاتییەک کە خاوەنی دوکانی مۆبایل بووە، پەیوەندی پێیانەوە کردووە کە لە شەودا دزی لە دوکانەکەی کراوە و سکاڵای تۆمار کردووە.
دەشڵێت، دوای لێکوڵینەوە بۆ ماوەی 14 رۆژ و چاودێریکردنی 100 کامێرای چاودێری، توانیویانە تۆمەتبارەکە بدۆزنەوە و دوای کەمتر لە کاتژمێرێک لە دەستنیشانکردنی شوێنەکەی، تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوە.
روونیشیکردووەتەوە، تۆمەتبارەکە دوای دەستگیرکردنی دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و ئێستا بە فەرمانی دادوەر بەپێی مادەی 443 لەیاسای سزاکان راگیراوە.