ناحیەی زەڕایەن
نابێ خاوەن چایخانەکان لەکاتی تێکردنی چا جگەرە بکێشن
+964
بڕوا مەجید_ ناحیەی زەڕایەن
لە ناحیەی زەڕایەن بڕیار دراوە نابێت هیچ چایچییەک لە کاتی کارکردن جگەرە بکێشێت و لیژنەکانی بەڕێوەبەرایەتی ناحیەکە بەردەوام چاودێریی چایخانەکان دەکەن.
ئاوارە حەمە شەریف، بەڕێوبەری ناحیەی زەرایەن، بۆ964وتی” لیژنەکانی بەڕێوبەرایەتی ناحیەکەمان بەردەوام چاودێری بازاڕ وشوێنە گشتیەکان دەکەن، بەبڕیارێک سەرجەم چایخانە و خواردەمەنیەکانمان ئاگادارکردۆتەوە کەلەکاتی کارکردندا پێویستە سەدریە و کڵاوو دەستکێشیان لەدەستابێت، سەرەڕای ئەوەش نابێ هیچ خاوەن کارێک لەکاتی کارکردندا لە چایخانە وخواردەمەنیەکاندا جگەرە بکێشێت و خزمەتی خەڵک بکات”
ئاوارە حەمە شەریف، ئەوەشی وت ” هەر خاوەن کارێک پابەند نەبێت بەبڕیارەکانەوە توشی ئیجرائات یاسای دەبێتەوە لەلایەن لیژنەکانی چاودێری تەندروستی ناحیەکەمانەوە”.
وتیشی ئەم بڕیارە لەپێناو پاراستنی تەندرووشتی هاوڵاتیان و ئەورێبوارانەدایە کە رۆژانە بەمەبەستی نان خواردن و پشودان رودەکەنە ناحیەی زەرایەن.
پێداچوونەوە – ژوولی عەدنان