دیمەنی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکان _ وێنە: ئاسایشی هەولێر
ئاسایش: خەڵک هاوکارمانن
دوو کەس گیران کە فیشەکیان بە چەکی قاچاغەوە دەتەقاند
964+
ئەحمەد مستەفا
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، دوو تۆمەتباریان دەستگیر کردووە کە هەستاون بە هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت و تەقەکردن و بڵاو کردنەوەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان.
ئەمڕۆ شەممە 14.12.2024، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە فەیسبووکی خۆی نوسیوویەتی، یەکێک لەو تۆمەتبارانە لە ژێر کاریگەری بەکارهێنانی مادەى هۆشبەردا هەستاوە بە ئازاردانی کەسێکی خاوەن پێداویستی تایبەت و گرتەڤیدیۆی کاتی ئازاردانی تۆمار کردووە.
بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دوو تۆمەتبارەکە، بەناوەکانی (ک ، ح ، م) و ( ح ، ع ، أ) دەستگیرکراون.
ئاسایشی هەولێر لە بڵاوکراوەکەیدا دەڵێ، هەرکەسێک چەکی بێ مۆڵەت هەڵگرێت و خۆی نمایش بکات لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لە لایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر دەکرێت، دەربارەی پێدانی زانیاری پێیان سوپاسی هاوڵاتیان دەکات و دەڵێت هەمیشە هاوکارمانن لە پێدانی زانیاری.