بەڕێوەبەری پۆلیسی هەواڵگری جوانڕۆ کوژرا
بەڕێوەبەری پۆلیسی هەواڵگری جوانرۆ دوای 45 رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا
بەپێی هەواڵێک کە ئاژانسەکانی هەواڵی ئێران رایانگەیاندووە، شەهرام حەیدەری، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەواڵگری جوانڕۆ دوای ئەوەی لە مانگی کانونی یەکەمی رابردوو لە شەڕ و پێکدادانێکدا لە شاری جوانڕۆ بە سەختی برینداربوو، ئەمڕۆ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
دەربارەی هۆکاری شەرو پێکدادانەکە ئاژانسەکانی هەواڵی ئێران هیچیان باسنەکردووە، تەنیا ئاماژەیان بەوەکردووە کە ئەو پۆلیسە ئێرانییە لە لایەن هێزێکی چەکدار بە سەختی بریندار بووە و دوای 45 رۆژ گیانی لە دەستداوە.
لە چەند مانگی رابردوودا لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەت لە جوانڕۆ ، شەڕ و پێکدادانی توند لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەکانی ئێران روویدا و ژمارەیەک لە ئەندامانی هێزەکانی ئەمنی ئێران بە دەست خۆپیشاندەرانی ناڕازی بە شیوازی جۆراوجۆر کوژراون