هەواڵەکان
منداڵ خستنەوە گرفتی تێکەوت و بە پیتزایەکی حەوت مەتری ژینگەپارێزانی تێر کرد
964+
ژووری هەواڵ
تەرمی نایلە مستەفا و کچە نۆ مانگانەکەی، نوور کاوێز، کە مانگی رابردوو لە دەریای ئیجەدا خنکان، گەڕێندرانەوە زێدی خۆیان و لە گۆڕستانی سەروچاوە بەخاکسپێردران.
دواکەوتنی موچە بەردەوام بێت، هاوڵاتیان ناتوانن منداڵیش بخەنەوە، چونکە ئەمڕۆ بەشێک لە کارمەندانی نەخۆشخانەی منداڵبوونی سلێمانی بایکۆتی دەوامیان کرد.
جوتیاران چیدی دەستەوئەژنۆ دامەنیشن و لەخەمی فرۆشتنی بەرهەمەکانتان مەبەن، ئەوا هاوردەکردنی چەند بەرهەمێک قەدەغە کرا، کەواتە چی لە هەمبانەتاندا هەیە بیهێننەدەر و باخەڵتان گەرم بکەنەوە.
شێفێکی گەنج و قۆز پیتزایەکی بە درێژی حەوت مەتر دروستکرد و ژینگەپارێزانی بۆ خواردنی دەعوەت کرد.