دووژمندار بووە
هاوڵاتیەک لەبەردەم مزگەوتێکی بنەسڵاوە کوژرا
964+
شۆڕش عەبدوڵا – هەولێر
کەمێک پێش ئێستا لەبەردەم مزگەوتی حاجی شەمزینی بنەسڵاوەی هەولێر، کەسێک بە دەستڕێژی گولە کوژرا.
شایەدحاڵێک لە شوێنی رووداوەکە بە 964ـی راگەیاند، لە گەڕەکی نۆ هەزاری بنەسڵاوە، لە بەردەم مزگەوتی حاجی شەمزین کەسێک لە ناو ئۆتۆمبێلەکەیەوە تەقەی لە هاوڵاتییەک کردووە و کوشتوویەتی.
وتیشی، ئەو کەسەی کوژراوە پیاوێکی بە تەمەن بووە، تەمەنی لەسەرووی 50 ساڵەوە بووە و بە دەمانچە تەقەی لێکراوە، دوژمندارە و کێشەی کۆمەڵایەتی هەبووە.
هەربەپێی قسەکانی شایەدحاڵەکە، ئەو کەسەی تەقەکەی کردووە بە ئۆتۆمبێلەکەی رایکردووە و تائێستا دەستگیرنەکراوە.
پەیامنێری 964 هەوڵیداوە زانیاری لەسەر رووداوکە لە پۆلیسی هەولێر وەربگرێت، بەڵام تا ئێستا وەڵامی پەیوەندییەکەیان نەداوەتەوە.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر